شارێکی کوردی سبەی کردە پشوو

پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا سبەی پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم دام و دەزگاکانی ئەو شارە، بەڵام لە شارەکانی دیکەی هەرێم دەوامی فەرمیە.

لە بڵاوکراوەیەکدا، ئیدارەی پارێزگای کەرکووک بڕیاریدا کە سبەینێ پێنجشەممە دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حکوومییەکان و قوتابخانەکانی سنووری پارێزگاکەدا ڕابگیرێت.

بەپێی بڵاوکراوەکە، ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاندووە، کە بڕیارەکە بە مەبەستی ڕێزگرتنە لە هەوڵی فەرمانبەران و کارمەندانی پەروەردەیی، کە " بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبردوییەوە کاریان کرد بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن".

جێی ئاماژەیە، دوای هەفتەیەک لە پشوو، بڕیارە سبەینی لە هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بکرێتەوە، و پەروەردەش بە فەرمی ئەو بڕیارەی راگەیاندووە، ئەمەش دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە سبەینێ پشووی فەرمی دەبێت.



PM:06:54:12/11/2025