بارانبارین وهەورەتریشقە دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات و دەڵێت" لە سبەینێەوە بارانبارین وهەورەتریشقە دەستپێدەکات و بەهۆیی خێرایی با ئەگەری خۆڵبارین هەیە".

بە گوێرەی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆپێنج شەممە کەشی ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە ( ١-٢ ) پلە وە لەناوچە شاخاویەکان بە (٢-٣) پلە .

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەروو کە سبەى هەینی کەشی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت, بەهۆی بەرز بوونەوەی خێرایی با ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم, لەکاتەکانی شەو دابارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى هەرێم وە لەکاتەکانی درەنگانی شەو لەهەندێ شوێن ئەگەری تاوە باران و بروسکەشی هەیە , شایانی باسە کاریگەری ناسەقاگیری کەش و دابارین بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژانی داهاتوو.


ئاشکراشی کرد کە پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( ١– ٢ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٢ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٢ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٢٣پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٢٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٥ پلەی سیلیزی

سۆران : / پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٢ پلەیسیلیزی

گەرمیان : ٢٧ پلەی سیلیزی






AM:11:07:13/11/2025