کەشناسی هەرێم
لە راگەیەنراوێکدا هۆشدارى كه‌ش و هه‌وا دەدتا و دەڵێت پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی
بەرچاو نزم دەبنەوە و خێرایی با چالاک دەبێت و بەفر وبارانبارین دەستپێدەکات.
کەشناسی له ئه‌نجامی
كاریگه‌ری هه‌ردوو نزمه په‌ستانی ده‌ریای سپی ناوه‌راست و ده‌ریای سوور شه‌وی شه‌ممه تاكو رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئاسمانی هه‌رێم
ناسەقام گیر دەبێت بە جۆرێک شەپۆلێکی
دابارین تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە سەرەتا بە نمەباران دەستپێدەکات پاشان
کاریگەری زیاد دەبێت به‌جۆرێك هەندێ جار هه‌وره تریشقه‌و بارانى له‌گه‌ڵ ده‌بێت".
باسیشی کرد کە
" هەروەها ئەگەری برێکی کەم لەبەفر
بارین هەیە لەناوچە شاخاویيە سنووریيەکانی باکوور‌و باکووری رۆژهەلات. سەبارەت بە
پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆوە دەبينێت بەجۆرێک تاکوو رۆژی یەک شەممەی
داهاتوو نزیکەی ١٠ پلەی سیلیزی کەم دەبێتەوە به‌راورد به تۆماركراوه‌كانى ئه‌مرۆ , هەروەها چالاک بوونی
خێرایی با هەیە بەتایبەتی بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو کە پێشبینی دەکرێت بگاتە سەروی ٤٠
کم /ک .له‌ماوه‌ى ئه‌م شه‌پۆڵه‌دا برى باران بارینى پێشبینی كرا‌و به‌م شێوه‌یه
ده‌بێت:
پارێزگاى هه‌ولێر
بۆ سه‌نته‌رى شار ٢٥- ٣٠ ملم بۆ ناوچه‌شاخاوییه‌كان ٥٠-٥٥ ملم.
پارێزگاى دهۆك بۆ
سه‌نته‌رى شار ٤٠ -٥٠ ملم بۆ ناوچه‌شاخاوییه‌كان
٧٠-٨٠ ملم به‌تایبه‌تى ناوچه سنووریيه‌كان.
پاریزگاى سلێمانى
بۆ سه‌نته‌رى شار ٣٥-٤٠ ملم بۆ ناوچه‌شاخاوییه‌كان ٤٠-٤٥ ملم .
پاریزگاى كه‌ركوك
بۆ سه‌نته‌رى شار ٥٠-٥٥ ملم.
ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى
سۆران ٥٠-٦٠ ملم وه له قه‌زاى مێرگه‌سۆر پێشبینى ده‌كرێ زۆرترین
بر ببارێت ٨٠- ٩٠ ملم.
ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى
زاخۆ ٦٠-٧٠ ملم.
ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى
راپه‌رین ٦٠-٧٠ ملم .
ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى
گه‌رمیان ٣٠-٤٠ ملم.