شەماڵ جەمال رەشید، برای سەرۆک کۆماری عیراق کۆچی دوایی کرد

کەمێک پێش ئێستا شەماڵ جەمال رەشید، برای د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.

یەکێتی نیشتیمانی لەم بارەیەوە پەیامێکی ئاراستە سەرۆک کۆمار کرد دەقی پەیامەکە: 

بەڕێز  دکتۆر عەبدول لەتیف جەمال ڕەشیدسەرۆک کۆماری عیراق بۆکۆچی  دوایی  مامۆستا  شەماڵ  جەمال ڕەشید  ، برای بەڕێزت ، لەناخی دڵەوە  پرسە و ماتەمی  خۆمان ئاڕاستەی  جەنابتان و کەسوکار و خانەوادە بەڕێزەکەتان  دەکەین لەیەزدانی مەزن داواکارین   کۆچکردوو  بە بەهەشتی  بەرین  شاد بکات  و ئارامی  بە بەڕێزتان و گشت  لایەکتان ببەخشێت 




PM:01:05:13/11/2025