پەروین بوڵدان: پڕۆسەی ئاشتی پێوسیتی بە هەمواری یاسایی هەیە

ئەندامێکی شاندی ئیمراڵیی دەمپارتی، لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا ئاشکرایدەکات، چوونەتە قۆناخێکی ئەرێنیی پرۆسەی ئاشتییەوە و ئیدی پێویستی بە هەمواری یاسایی هەیە.
 
پەروین بوڵدان پێنجشەممە ١٣ی تشرینی دووەم، بۆ میدیایەکی نزیک لە پەکەکە لەبارەی دوایین رەوشی پرۆسەکە و دیداری شاندەکەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا قسەی کرد. 

 بوڵدان دەڵێت'' دوای دانانی چەک، ئیدی چوونەتە قۆناخێک، کە بە سیاسەت چارەسەری پێش بکەوێت و بۆ ئەوەش پێویستە هەمواری یاسایی بکرێن.''

لەبارەی دیدارەکانی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجەلان و ئەردۆغان، وتیشی'' ئۆجەلان، ئەردۆغان و باخچەلیش ئیرادەی خۆیان بۆ چارەسەری پیشان دەدەن.'' 

پەرلەمانتارەکەی دەمپارتی دەڵێت'' من سێ جار لەگەڵ بەڕێز سەرۆک کۆمار کۆبوومەتەوە. لە هەر سێ دیدارەکەشدا بڕوایەکی زۆر و ئیرادەی چارەسەریم بینی. لێدوانەکانی بەڕێز باخچەلیش لەجێی خۆیانن و بۆ پرۆسەکەش یارمەتیدەرن."

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەو هەنگاوەی تا ئێستا پەرلەمان ناویەتی کۆمسیۆنێک دروستکراوە لە ٤٨ ئەندام پێکدێن كە ئاکەپە ٢١ پەرلەمانتار، جەهەپە ١٠ پەرلەمانتار، دەم پارتی و مەهەپە هەر یەکەیان ٤ ئەندامیان هەیە و یەکەم کۆبونەوەیان لە ٥ ئابی ٢٠٢٥، ئەنجامدا و تا ئێستا کارەکانی ئەم کۆمسیۆنە لە قۆناغی سەرەتایدایە و هەنگاوەکانیان گوێگرتن بوە لە ڕێکخراوی ژنان  و دایکان و گەنجان. 

 
 




PM:04:13:13/11/2025