پارێزگاری کەرکوک، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند'' بەراورد بە هەڵبژاردنی ٢٠٢١ یەکێتی لە کەرکوک ١٠٠ هەزار دەنگ زیادیکردووە''
ڕێبوار تەها، پێنجشەممە ١٣ی تشرینی دووەم، وتیشی'' لە کەرکووک دەمێنێتەوە و بەشێوازێکی نوێ خزمەت دەکات و کۆمەڵانی خەڵکی کەرکووکیش بە سەرجەم پێکهاتەکانیەوە دڵنیادەکاتەوە کە خزمەتی ئەمجارەیان جیاوازدەبێت لە ساڵانی ڕابردوو.''
باسی لەوەشکرد، دەنگدەرانی پێکهاتەکانی کەرکووک بەشدارییەکی کارای هەڵبژاردنیان کرد، وتی'' داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم پشتیوانیی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک بکەن".
ئەمە لە کاتێکدایە، رێبوار تەها سەرۆكی لیستی یەكێتی لە كەركوك كە دەنگی یەكەمی عێراقی بەدەستهێنا بە ٩٦ هەزار دەنگ کە یەکەمی عێراق بوو.