به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند'' ئه‌مڕۆ هه‌ینی ١٤ی تشرینی دووه‌م ئاسمان په‌ڵه هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له‌ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێم ئه‌گه‌ری كه‌مێك تۆزوخۆڵ هه‌یه، له‌ئێواره‌دا سه‌ره‌تا نمه باران له ناوچه شاخاویه‌كانی باكوور و رۆژئاوای هه‌رێم ده‌ست پێده‌كات پاشان ڕێژه‌ی دابارین زیاد ده‌كات و كاریگه‌ری باران بارین درێژ ده‌بێته‌وه بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تری هه‌رێم".
هەروەها، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزمتر ده‌بێت به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
سبارەت بە کەشوهەوای سبه‌ینێ شه‌ممه ١٥ مانگ، ئاسمان به گشتی هه‌وری باراناوی ده‌بێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كان باران بارین ده‌بێت هه‌ندێك كات له هه‌ندێك ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ لێزمه باران و هه‌وره تریشقه هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان و ناوچه سنووریه‌كان كه‌مێك به‌فربارین هه‌بێت".
روونیشیكرده‌وه، پله‌كانی گه‌رما به نزیكی ٤ تا ٦ پله نزمتر ده‌بێت به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر : ٢٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٩ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٢٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١١ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٤ پلەی سیلیزی