مەسعود بارزانی:سلێمانی ڕۆڵی گەورەی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا گێڕاوە

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی ٢٤١ ساڵەی بنیادنانی سلێمانی پەیامێکی ئاراستەی سلێمانی دەکات و دەڵێت"سلێمانی ڕۆڵی گەورەی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا گێڕاوە".


دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی:


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە یادی ٢٤١ ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خەڵكی خۆشەویستی سلێمانی، شاری شێخی نەمر و شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم. سلێمانی بەشی ئازیزی كوردستانە، شاری شەهیدانی ۹ی حوزەیران و مەنعە تەجەوەلەكەی ١٠٦٣ و شاری بەگژداچوونەوەی ستەمكار و زۆردار و ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانە.

 سلێمانی وەك هەر شار و دەڤەرێكی تری كوردستان هەمیشە شوێنی هەڵكەوتنی ئەدیب و شاعیر و كەسایەتی و تێكۆشەر و شۆڕشگێڕانی كورد بووە و ڕۆڵی گەورەی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا گێڕاوە. لە سەرەتای چلەكانی سەدەی بیستەمدا شاری سلێمانی بە هەموو چینوتوێژەكانیەوە باوەشی گەرمی بۆ بارزانیی نەمر و بارزانییە دوورخراوەكان كردەوە، ئەو ڕێز و پێشوازییە هەرگیز لەبیر ناچێتەوە.

لەو یادەدا هیوای ئارامی و ئاسوودەیی بۆ خەڵكی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەخوازم و شایستەی هەموو جۆرە پێشكەوتن و پێشەنگین.




PM:04:19:14/11/2025