کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە کەشی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ لە هەندێک ناوچە بارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەگەری باراینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنووریەکانیش هەیە.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە کەشی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین لەسەرەخۆ و بۆ مامناوەند دەبێت و خێرایی با لە گەڵیدا چاڵاک دەبێت، لە دوای نیوەرۆ وە هەندێ شوێن بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەی هەیە، هەروەها پێشبینی بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان.
ئاماژەی بەوەشداوە سبەی یەک شەممە کەشی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان باران بارینی لەسەرەخۆ و بۆ مامناوەند دەبێت لە هەندێ کات و شوێن بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەی هەیەو پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٩ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٩ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٢١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٠ پلەی سیلیزی
سۆران : ١٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٢ پلەی سیلیزی