رانیە.. لە کاتی چاککردنەوەی کارەبا کارمەندێک بە سەختی بریندار بوو

لە کاتی چاککردنەوەی کارەبادا، کارمەندێکی کارەبا لە رانییە بەسەختی برینداربوو وگەیێندرایە نەخۆشخانە. 

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، لە کاتی چاککردنەوەی گرفت و شۆرتێکی کارەبا لە رانیە، کارەبا لە کارمەندێکی تیمەکانی چاککردنەوەی دا و هاوکارانی بە پەلە بۆ نەخۆشخانەیان گواستەوە.

باسی لەوەشکردووە، ئێستا دۆخی جێگیرە، بەڵام چەند شوێنێکی سوتاوە و لە نەخۆشخانە لە سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.

دەشڵێت" بە هۆی یەکەم بارانی ئەمساڵ، چەند شۆرتێکی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە سنووری چوارقوڕنە و قەڵادزێ و ڕانیە روویداوە و تیمەکانی کارەبا کێشەکانیان چارەسەر کردووە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە هۆی بارانبارین شۆرتی کارەبا لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا لە چەند گەڕەکی سلێمانی دروست بووە و کارەبایان نەما. 


PM:12:04:15/11/2025