بەرگری شارستانی هۆشداری لە سەردانیکردنی چەند ناوچەیەک دەدات

بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران، داوا لە دانیشتوانی ناوچەکە دەکات، تەنها بۆ کاری پێویست سەردانی ناوچە شاخاوییەکان بکەن.

شەممە، ١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ڕایگەیاندوە " ئەگەری شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین لە ئارادایە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن، و خۆتان بە دوور بگرن لەو دۆڵ و نشێویانەی ساڵانە مەترسی لافاو و کۆبونەوەی ئاویان لێ دەکرێت".

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، لە دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆدا، لە هەندێ شوێن بارانی بە لێزمە دەبارێت  و هەورە تریشقەی لەگەڵدایە، هەروەها پێشبینی بارینی بەفرێکی کەمیش دەکەن لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان. 




PM:03:51:15/11/2025