بافڵ تاڵەبانی و فایەق زێدان: پێویستە پەلە بكرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی خزمەتگوزار

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەغداد کۆبووەتەوە. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلاپەڕەی فەرمی بافڵ بڵاوكراوەتەوە'' لە کۆبونەوەکەدا جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی بەردەوامی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە وەڵامدەرەوەی پەرۆشی خەڵک و پێویستییەکانیان بێت.''

بافڵ دەستخۆشی و پێزانینی بۆ هەوڵەکانی دەسەڵاتی دادوەری لە دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەربڕیوە و دەڵێت'' هەوڵەکانی یەکێتی لە چوارچێوەی یەکخستنی لایەنەکان و یەکڕیزی نیشتمانیدا دەبێت و کاردەکەین بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.'' 

ئەمە لە کاتێکدایە، سێشەممە ١١ی١١ی ٢٠٢٥ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، یەکێتیی ١٨ کورسی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم بەدەستهێناوە. 




PM:10:41:15/11/2025