کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوویت بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ملم باران لەسنوری قەزای ئامێدی لە پاڕێزگای دهۆک تۆمارکراوە .️
بە پێی راگەیەنراوی کەشناسی هەرێم لە کاتژمێری ٩ی بەیانی دوێنێ شەمە تا کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە زۆرترین رێژەی بارانبارینەکان لەسنوری پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە کە زۆرترینان لە سنوری قەزای ئامێدی بووە لە دێرەلوک ١٢٢ملم و لە سەرسنگ ١٠٩ملم و لە ئامێدی ١٠٥ملم ، چەمانکێ ١٠٢ملم باریوە .
خشتەی تۆمارکراوی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە: