مامۆستایانی گرێبەست: مووچەی شەش مانگمان وەرنەگرتوە

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، دەڵێت "٢٨کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ کراینە گرێبەست، و ئەم ساڵ تەنها سێ مووچەمان وەرگرتوە".

یەک شەممە، ١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، محەمەد نەجیب، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست  بۆ میدیایەکی نزیک لە پارتی قسەی کردوە و وتویەتی "ساڵی ڕابردوو مووچەی مانگەکانی، چوار، پێنج، شەش،هەشت، نۆ، دەیان وەرنەگرتوە، مانگی شەش و حەوتیش پشووی هاوین بوە و کرێ هەژمار ناکرێت".
 
بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، د. توانا نەجەف، لە بارەی کێشەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ وتویەتی "نەدانی کرێی وانەبێژەکان کێشەیەکی گشتیە بۆ هەموان کە ژمارەی وانەبێژەکان زیاترە لە سێ هەزار کەس، زانکۆکان پارەکەیان کردوە بە چەک و بانکەکان وتویانە پارەمان نییە".

لە ٦ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بە فەرمانی ژمارە (٢٣٦٧) وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیاردرا بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی سەر بەو وەزارەتەکە بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتەکەیان. 




PM:02:43:16/11/2025