دوو برای کورد کوژران

‌وێنەی دووبرا کوژراوەکە
دوو برای کورد و خەڵکی پارێزگای ئورمێ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ هێزەکانی ئیتڵاعاتی ئێرانەوە گیانیان لەدەستدا.

ڕۆژی شەممە، ١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، دوو برای کورد بە ناوەکانی خالیس پەروێزی ٣٠ ساڵ  و یوسف پەروێزی ٤٠ ساڵ و خەڵكی شاری خۆی لە پارێزگای ئورمێ، لە کاتێکدا لە ناو ئۆتۆمبێلی خۆیاندا بوون لە سەر سنوری شارۆچکەی کۆتۆلی سەر بە خۆی، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستڕێژی گولەیان لێکراوە و هەردووکیان گیانیان لە دەستداوە.

ئەو دوو برایە هەردووکیان ژیانی هاوژینیان پێکهێناوە و باوکن و خەڵکی گوندی قەنڵەن، دوای کوشتنی ئەو دوو برایە ئیتڵاعات تەرمەکەی بردوون و تا ئێستا تەرمەکەی نەداوەتەوە بە خێزانەکەیان. 




PM:05:11:16/11/2025