دوای پاشەکشە بەرچاوەکەی نەوەی نوێ، دەڵێن: لەسەر هەمان ڕیتم بەردەوام دەبین

‌فراکسیۆنی نەوەی نوێ
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایانگەیاند "هیچ قسەیەک لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناکەین،  و لە کاتی خۆیدا ڕاگەیاندراومان هەبوو، ئێستاش لەسەر هەمان ڕیتم بەردەوام دەبین".

یەک شەممە، ١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و لەسەر پرسەکانی، مووچە و دابەشکردن نەوت  قسەیان کرد، لەسەرەتادا لەسەر پرسی مووچە ووتیان "هیچ پاساێک نەماوە بۆ دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، و پێویستە حکومەتی ماوەبەسەرچوو ١٢٠ ملیارەکە ڕادەستی بەغداد بکات، تا مووچە دێت".

دەربارەی دابەشکردنی نەوت دەڵێن "عێراق نەوت بە ٣٥ هەزار دابەشدەکرێت و لە هەرێمی کوردستان بە نرخی سێ هەندە دابەشدەکرێت و پێویستە بەزووترین کات نرخی  نەوت داببەزێت".

"یەکێتی و پارتی هۆکارن بۆ کارانەبوونی پەرلەمان، ئێمە هێزێکی گەورەی پەرلەمانیان و خاوەن ١٥ کورسین". سەرۆکی فراکسیۆنەکە وادەڵێت. 
جوڵانەوەی نەوەی نوێ ، لە هەڵبژاردنی ١١ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، توانی سێ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەستبهێنێت ئەمە لە کاتێکدایە لە خولی پێشوتردا خاوەنی نۆ کورسی بوون. 




PM:06:16:16/11/2025