پەرلەمانتارێکی عێراق: بافڵ تاڵەبانی خۆی بۆ سەرۆک کۆماری کاندید دەکات

ئەندامێکی بزوتنەوەی سادقون، کە پەرلەمانتاری عێراقیشە، ئاشکرایدەکات، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌نیازه‌ بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید بكات. 

عه‌لی غانمی، یەکشەممە ١٦ی تشرینی دووەم، لە لێدوانێکیدا، ڕایگەیاند، کە بزوتنەوەی سادقون گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌ و هیچ لایه‌نێك به‌بێ راوێژكردن له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناتوانێت خۆی توشی سه‌ركێشیی سیاسی بكاته‌وه‌.

سەبارەت بە سێ پۆستە باڵاکەی عێراق وتی'' پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کورد دەبێت و سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ سوونە دەبێت هەروەها، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌نیازه‌ بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید بكات.'' 

سەبارەت بە حکومەتی داهاتووی عێراو ئاماژەی بەوەکرد، پێک هێنانی حکومەتی داهاتوو تەنیا لێک تێگەیشتن ماوە و ئەویش زوو چارەسەر دەکەن.

لەلای خۆشیەوە، عه‌لی فرێجی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی ئه‌ساس كه‌ له‌لایه‌ن مه‌حسن مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و به‌شێكه‌ له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، راگه‌یاند'' پارته‌ شیعه‌كان جارێكی تر متمانه‌ نابه‌خشنه‌وه‌ به‌سودانی و بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌سێكی تر بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران كاندید بكه‌ن كه‌ توانای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه‌ ئابورییه‌كانی هه‌بێت و ئه‌م بۆچوونه‌ش ده‌رئه‌نجامی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و فشاره‌ سیاسییه‌كانن.'' 

ئەمە لە کاتێکدایە، سێشەممە ١١ی ١١ی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، لیسەتەکەی محەمەد شیاع سودانی یەکەم عێراق بوو و یەکێتی نیشتیمانیش بەپێی ئەنجامە بەراییەکان ١٨ کورسی پەرلەمانی مسۆگەر کردوە. 




PM:09:05:16/11/2025