هۆشداری لە دروستبوونی تەم و کەم بوونی مەودای بینین دەدرێت

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و هۆشداری لە دروستبوونی تەم دەدات و دەڵێت" مەودای بینین کەم دەبێتەوە".

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە کەشی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما  نزمترین پلە کەمێک نزم دەبنەوە بە (١-٢ ) پلە وە  بەرزترین پلە نزیک  دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها ناوچە شاخاویەکان نەبێ کەمێک بەرز دەبنەوە بە  (١-٢ ) وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە .

کەشناسی دەشڵێت" سبەی سێ شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەل ئەگەری دروست بوونی تەم لەکاتەکانی بەیانی زوو بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکاندا  و پلەکانی گەرما  نزمترین پلەی گەرمی نز یک دەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە بە (١-٣ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە."

ئاشکراشی کردووە مەودای بینین  ( ٧ – ٩) کم دەبێت و لە کات و شوێنی تەم  ( ٢ -٤ ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢٠ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٨ پلەی سیلیزی

دهۆک : ١٨ پلەی سیلیزی

زاخۆ  : ١٨  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٢٠ پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : ١٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٢٣ پلەی سیلیزی




AM:10:36:17/11/2025