ئەمڕۆ لە سنووری چەمچەماڵ نەوت دابەش دەکرێت

یەکەی سووتەمەنی چەمچەماڵ ئاگاداری هاوڵاتیانی سنووری شارۆچکەی دەکاتەوە کە فۆڕمی خۆراکیان کەرکووکە ئەمڕۆ دووشەممە نەوتی کەرکوک دابەش دەکرێت.

لە ئاگاداریەکەدا هاتووە" ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانەی سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ دەکەین کە فۆرمی خۆراکیان کەرکووکە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی تشرینی دووەم، نەوتی کەرکووک لە شارۆچکەکە دابەش دەکرێت لە گەڕەکی ئاسودە لە بەردەم نەخۆشخانەی گەڕەکی ئاسودە".

دەشڵێت" وەرگرتنی نەوتەکە پێویستی بە کۆدی زیرەکی نەوت و کارتی بانکی سەرۆکی خێزانە کە بڕی ١٥ هەزار دیناری تیادابێت".



AM:11:47:17/11/2025