پیاوێک ژن و خەزوری دەکوژێت

‌شاری مهاباد
لە مهاباد، پیاوێک هاوسەرەکەی و خەزوری، بە چەک دەکوژێت و دوای ڕوداوەکە هەڵهاتوە.

ژنێک بە ناوی نەمام فەرهۆش، تەمەنی ٤٢ ساڵ لەگەڵ باوکیدا بە ناوی خالید فەرهۆش، لەلایەن ئەو پیاوەوە کوژرا کە هاوسەرییەتی و داوای جیابونەوەی لێکردوە، بە پێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕوداوەکە دوێنێ ١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، لە گەڕەکی زەوییەکانی شارەوانی لە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕویداوە.

نەمام پێشتر داوای جیابوونەوەی لە تۆمەتبار کردوە و کەیسەکەیان لە دادگادا بوە، و تا بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە تۆمەتبار دەستگیر نەکراوە و هەڵهاتوە.




PM:01:55:17/11/2025