بەڕێوبەری بەرگری شارستانی هەولێر، ڕایگەیاند "تەرمی گەنجێکی ١٦ ساڵیان لە زێی گەورەدا دۆزیوەتەوە، کە ٢٣ مانگی ڕابردوو لە زێی گەورەدا خنکاوە".
دوو شەممە، ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە "ڕوداوەکە تاوانکاری نەبووە، لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە و ٢٧ ڕۆژە بە دوای تەرمەکەیدا دەگەڕێین، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە".
بە پێی زانیارییەکان ئەو گەنجە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و تەمەنی ١٦ ساڵە.
ساڵانە لە هەرێمی کوردستاندا بە هۆی مەلەکردن و چوونە ناو ئاو ژمارەیەک هاوڵاتی دەخنكین، لەم ساڵیشدا نزیکە ٦٠ هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستاندا خنکاون.