جێگری هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی، رایدەگەیەنێت " پێموایە بەرەو پێشنیارێکی یاسایی هەنگاو دەنێین، هیوادارم زۆر درەنگ نەکەوێت، پێش ٣١ـی کانوونی دووەم، وەک دیاری کراوە، ئەم پێشنیارە یاساییە بخرێتە بەردەم دەستەی گشتی پەرلەمان و یاسایی بکرێتەوە".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا دوو شەممە ١٧ ی تشرینی دووەم سزای تەمەلی جێگری هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی، ڕایگەیاند " بە ئێستاشەوە پرۆسەکە بە هەنگاوی یەکلایەنە بەرەپێش دەچێت" لە درێژەی قسەکانیشیدا دەڵێت " بۆ لەمەودا لە قۆناغەکەدا ڕاپۆرتی یاسایی تایبەت لەلایەن کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە یەکلاکەرەوە دەبێت، پێویستیشە کۆمسیۆن بڕیاربدات و بێ دواکەوتن جێبەجێ بکرێت".
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا جێگری هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی لە پەرلەمانی تورکیا وتی" دوای ئەوەی کۆمیسیۆنی پەرلەمان کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی پەیوەست بە یاسای تایبەت هێنا، ڕاپۆرتی خۆی دەنوسێت، لە چوارچێوەی ئەم ڕاپۆرتەدا بۆچوونی جیاواز لەبەرچاو دەگیرێت، هەڵبەتە ئەمە بۆچوونێکە، ئەمەش وەربگیرێت، پێموایە بەرەو پێشنیارێکی یاسایی هەنگاو دەنێین، هیوادارم زۆر درەنگ نەکەوێت، پێش ٣١ـی کانوونی دووەم، وەک دیاری کراوە، ئەم پێشنیارە یاساییە بخرێتە بەردەم دەستەی گشتی پەرلەمان و یاسایی بکرێتەوە".
لە بارەی ڕۆشتنی کۆمیسیۆن بۆ ئیمرالی تەمەلی جەختی لەوەکردەوە، پێویستە بە زووترین کات کۆمیسیۆن دیداری ڕێبەر ئاپۆ بکات و پەیوەست بە ئێستا و داهاتووی پرۆسەکە گوێ لە ڕێبەر ئاپۆ بگرێت.
هەروەها سەبارەت بە دۆسییەی کۆبانێ و ئازادکردنی دەمیرتاش و فیگەن یوکسەنداغ ئاماژەی بەوەکرد، هەموو بریارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ڕوونە، بەڵام دادگای تێهەڵچوونەوە لە جێبەجێنەکردنی بڕیارەکان، ئەوەی دەیکات تاوانە.
بڕیارە رۆژی سێ شەممە ١٨ ی تشرینی دووەم لیژنەی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی چارەسەری لە بارەی چوون بۆ ئیمرالی کۆببنەوەو بڕیاری لەسەر بدەن.