کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رادەگەیێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق ئهنجامی كۆتایی ههڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ژمارهی كورسی لایهنهكان و كۆتاكان و ناوی كاندیده سهركهوتووهكان رادهگهیهنێت.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن بێت، لیستەکەی محەمەد شیاع سودانی یەکەم سەر ئاستی عێراق بووە لە پاشان پارتی دیموکراتی کوردستانە.
سەبارەت بە پایتەختی عێراق کە بغدادە، یەکەم تێدا لیستەکەی محەمەد شیاع سودانیە کە هاوپهیمانی ئاوهدانكردنهوه گهشهپێدان بووە و ١٥ كورسی هەیە، لە پاشان هاوپەیمانی تەقەدوم کە لیستی محەمەد حەلبوسی بوو و سونەیە ١٠ كورسی هەیە و لە پاشان لیستەکەی نوری مالیکیە کە دەوڵەتی یاسا ٩ کورسی هەیە.
لە ئاستی کاندیدەکانیش، ڕێبوار تەها کە لە ئێستادا پارێزگاری کەرکوکە یەکەمی عێراق بووە لە بە زیاتر لە ٩٦ هەزار دەنگ لە پاشان لە پلەی دووەم محەمەد شیاع سودانیە بە زیاتر لە ٩٢ هەزار دەنگ و لە پلەی سێییەم محەمەد حەلبوسیە بە ٩٢ هەزار و ٣٧٤ دەنگ.
لە هەرێمی کوردستانیش، پارتی دیموکراتی کوردستان توانی لە سێ پارێزگا لە هەرێم و عێراق یەکەم بێت ئەوانیش هەولێر و دهۆک لە هەرێم و نەینەوا لە عێراق، یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە دوو پارێزگا یەکەم بوو ئەوانیش سلێمانی و کەرکوک.
بەشێک لە ژمارەی کورسی لایەنەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق:
بازنەی هەولێر:
پارتی دیموکراتی کوردستان: ٩ کورسی
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان: ٣ کورسی
هەڵوێست: ٢ کورسی
نەوەی نوێ: یەک کورسی
بازنەی کەرکوک:
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان: ٤ کورسی
تەقەدووم: ٣ کورسی
بەرەی تورکمانی: ٢ کورسی
پارتی: ١ کورسی
عەزم: ١ کورسی
هاوپەیمانیی عەرەبی: ١ کورسی
بازنەی سلێمانی:
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: ٨ کورسی
پارتی دیموکراتی کوردستان: ٢ کورسی
هەڵوێست: ٢ کورسی
نەوەی نوێ: ٢ کورسی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: ٢ کورسی
بازنەی دهۆک:
پارتی دیموکراتی کوردستان: ٩ کورسی
یەکگرتووی ئیسلامی: ٢ کورسی