چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی تشرینی دووەم، رایگەیاندووە'' سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، کۆبوونەتەوە، بۆ تاوتوێکردنی قۆناغی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.''
ئاماژە بەوەشکراوە، ئامادەبووان باس لە داڕشتنی نەخشە رێگایەک دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بە شێوەیەکی کۆدەنگی.
ئەم كۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەكاتێكدایە، کە دەنگۆی ئەوە هەیە محەمەد شیاع سودانی لەو هاوپەومانییە دێتە دەرەوە بە مەرجێک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە سێشەممە ١١ی ١١ی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو لیستەکەی توانی یەکەمی عێراق بێت بە زیاتر لە ملیۆنێک دەنگ.