فوئاد حسێن: بوونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی کردەوە کە عێراق پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکات، وتیشی'' ئێمه‌ بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ره‌ خاكی عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".

 لە بەیاننامەیەکدا  فوئاد حسێن، ئەوەی خستەڕوو، بوونی هێز و گروپ و ئەندامانی پەکەکە لە شنگال و مەخموور و چیای قەندیل بۆ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان قبوڵکراو نییە.

جەختیشی کردەوە پێویسته‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا مسۆگه‌ر بكات و ئەوان پشتیوانی له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا ده‌كه‌ن.

ئەمە لە کاتێکدایە، پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند" ئەو هێزانەمان کە لە زاپ بوون و مەترسیی شەڕیان لەسەر بوو کشاندمانەوە بۆ ناوچە جیاوازە گونجاوەکان و لەو باوەڕەداین ئەم هەنگاوە هاوکاریی چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی لە تورکیا دەکات.''

هەروەها، ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە بناری قەندیل پارتی کرێکارانی پەکەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی رۆژنامەنوسان بڵاویکردەوە کە هێچەکانی خۆی لە سنوورەکانی تورکیا دەکشێنێتەوە و وتی" هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی لە چوارچێوەی بانگەوازی ٢٧ـی شووباتی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە نا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە قەندیل، ڕاگەیاندراوی هەنگاوە مێژووییەکە خوێندرایەوە."




AM:12:09:18/11/2025