سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند'' هەنگاوی گەورەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بڕیوە و لێکتێگەیشتنی باشیش لەنێوان هەردوولا هەیە.''
محەممەد شیاع سودانی، لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باسی لەوەکرد، کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد سیاسیی نین، بەڵکو زیاتر هونەرین و پەیوەندییان بە یاسا و شرۆڤەکردنەوە هەیە.''
وتیشی'' جیاوازی لەنێوان هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق ناکەین، هەروەها، ئەو نەریتە سیاسییەی لە دوای ٢٠٠٣ەوە لە عێراق هەیە بۆ دابەشکردنی پۆستی سێ سەرۆکایەتییەکە بەسەر کورد، سوننە و شیعەدا، بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی هەموو گەلی عێراق بووە و ئێستا هیچ هۆکارێک نییە بۆ نەهێشتنی ئەو نەریتە."
ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاوی گەورەیان بریوە لەبارەی پرۆسەی نەوت و بە گیانی هاوبەشی توانیومانە گفتوگۆی لەسەر بكەین و لەڕێی چارەسەركردنی ئەو كێشانەو توانیمان هەناردەكردنی نەوت دەستپێبكەینەوە، لە بەرنامەماندایە تا ساڵی ٢٠٢٨ هاوردەکردنی غاز لە دەرەوە ڕابگرین.
سودانی وتیشی'' هیچ لایەنێک ناتوانێت بە تەنیا بڕیاربدات و حکوومەت پێکبهێنێت و سەرکەوتنی هەڵبژاردن دەستکەوتە بۆ دیموکراسی لە عێراق و دەستکەوتی هەڵبژاردن گرنگە بۆ پێدانی مافی دەستوری لایەنەکان، ناتوانین وادەیەک دیاری بکەین بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.''
له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پەرلەمان، محه‌مه‌د شیاع سودانی دەڵێت" هاوڕام له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كه یاسای ئێستای هه‌ڵبژاردن ده‌نگێكی زۆری لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌فه‌وتێنێت، زۆر ده‌نگی هاوپه‌یمانییه‌كشمان به‌هۆی ئه‌م یاسایه‌وه له ده‌ستدا، پێویسته له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌ینه ڕێككه‌وتن بۆ دانانی یاسایه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردن كه گوزارشت له ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌نگده‌ران بكات، چونكه له یاساكه‌ی ئێستادا، جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان ده‌نگی ده‌نگده‌ران و ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌ماندا هه‌یه".