مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتە شوێنی بەڕێوەچوونی شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس ٢٠٢٥) و لە پانێلێکی تایبەتدا قسە دەکات.
هەروەها ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یاوەری مەزڵووم عەبدی دەکات.
مەزڵوم عەبدی لە وتارێکدا رایگەیاند" کەوتنی ئەسەد بەهۆی رەتکردنەوەی ئاشتی ودیالۆگ بوو و ئێمە هیچکات دەستپێشخەر نابین بۆ شەڕ و تەنیا ئەوکات شەڕمان کردووە کە بەسەرماندا سەپێندراوە".
وتیشی" کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر دەکەین و هەوڵمان داوە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی نوێ بکەین ئومێد دەکەین بە پشتیوانی هاوبەشەکانمان ئەو ڕێککەوتنەی لە سووریا هەیە، سەریبخەین".و ئاشکراشی کرد کە " ئێمە سوریایەکی لامەرکەزیمان دەوێت".
عەبدی دەشڵێت" رێکەوتنی ١١ی ئازار رێگەی لە شەڕو گرژییەکانی نیوانمان گرت و زۆر کێشەی چارەسەر کرد".
ئاشکراشی کرد کە، بەڵام تا ئێستا ئاوارەکانی عەفرین و سەرێ کانی نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و گەڕەکە کوردییەکان لە حەلەب گەمارۆ دراون، فەرماندەی هەسەدە جەختی لەوەشکردەوە کە ١٠٠ ساڵە پرسی گەلی لە سووریا نکۆڵی لێدەکرێت، بەڵام لەو ڕێککەوتنەدا باسی پرسەکە کراوە و جەخت لەوە کراوەتەوە، پێویستە مافەکانی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکان، لە چوارچێوەی دەستووری نوێی سووریادا دەستەبەر بکرێن.".
فەرماندەی هەسەدە وتیشی" ئەگەر ئیرادە هەبێت کێشەکان لە سوریا چارەسەر دەبن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەرفەتیان بە سوریا داوە بۆ گۆڕانکاری، و ئێمە نابین مەترسی بۆ تورکیا و دیدی ئێمە تەباییە بۆ سوریا و هەروەها ئاشتی و ئارامی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر پێویستە ".
مەزڵوم عەبدی راشیگەیاند" کە پروسەی ئاشتی بە دەستپێشخەری ئۆجەلان دەرفەتێکە بۆ رۆژهەڵاتی ناوین و تورکیا دەبێت هەسەدە وەک مەترسی نەبینێت".
کورتکراوەی قسەکانی :
ناوەڕۆکی پەیامەکەی مەزڵوم عەبدی لە دهۆک بەم شێوەیە بووە:
١. پابەندبوون بە ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار: مەزڵوم عەبدی جەختی کردەوە کە ئەوان وەک هەسەدە پابەندن بەو ڕێککەوتنەی لە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٥ لەگەڵ ئەحمەد شەرع (سەرۆکی کاتیی سوریا دوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد) واژۆیان کردوە . ڕایگەیاند ئەگەر ئیرادەی سیاسی هەبێت، ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت.
٢. ڕەتکردنەوەی سیستەمی ناوەندێتی: لە پەیامەکەیدا لە دهۆک ئاماژەی بەوە دا کە سوریا ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حوکمڕانیی ناوەندێتی (مەرکەزی) وەک ئەوەی لە سەردەمی بەعسدا هەبوو. جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەری کێشەکانی سوریا لەڕێگەی سیستەمێکی لامەرکەزی (ناناوەندی) و دیموکراسییەوە دەبێت کە مافی هەموو پێکهاتەکان زامن بکات.
٣. شێوازی تێکەڵبوونی هێزەکان: سەبارەت بە یەکگرتنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا، عەبدی ڕونی کردەوە کە ئەم پڕۆسەیە بەشێوەی تاکەکەسی نابێت، بەڵکو هێزەکانیان وەک "پێکهاتەی سەربازیی گەورە و ڕێکخراو" (بە ژمارەی دەان هەزار چەکدارەوە) دەبنە بەشێک لە سیستەمی بەرگریی سوریا، نەک هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانیان.
٤. ڕۆڵی هەرێمی کوردستان: لە پەیامەکەیدا سوپاسی مەسعود بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی گێڕاویانە لە لێکنزیکردنەوەی لایەنە کوردییەکان و پشتیوانیکردنیان لە گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق.
٥. پەیام بۆ تورکیا: عەبدی داوای لە تورکیا کرد کە بوونی هێزە کوردییەکان لە سوریا وەک هەڕەشە نەبینێت و پشتیوانیی خۆی بۆ پڕۆسەی ئاشتی و گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەربڕی بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان.
ئەم پەیامەی مەزڵوم عەبدی لە دهۆک وەک دڵنیاییەک بوو بۆ بەردەوامیی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی نوێی دیمەشق و پاراستنی دەسکەوتەکانی کورد لە چوارچێوەی سوریایەکی نوێدا.