١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە ١٢٠ ملیار دینارەکەی داهاتی نانەوتی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە،  بڕی ١٢٠ ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلوول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".

تەنیا کەمتر لە ٤٠ رۆژی ماوە کە دارایی عێراق خەرجییەکانی بۆ ئەمساڵ دابخات و چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەو هەنگاوە، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی ٩ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات.



AM:10:52:19/11/2025