رێبەر ئەحمەد: ئەگەر ئەمریکا نەبوایە بە خەونیش حوکمڕانی ئێستای بەغدا نەدەگەیشتنە دەسەڵات

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردن لە پانێڵێکدا لە کۆڕبەندی مێپس ڕایگەیاند" کولتووری پێکەوەژیان چیرۆکی سەرکەوتنی هەرێمی کوردستانە."

وتیشی" ناکرێت مرۆڤ بە شەو ورۆژێک و بە گۆڕینی جل و بەرگ لە دیکتاتۆرییەتەوە بگۆڕێ بۆ دیموکراسی".

وەزیری ناوخۆ ئاشکراشی کرد کە وڵاتانی زڵهێز پرسیان بە کورد نەکردووە و وڵاتەکەیان دابەشکردوە و ئەگەر ئەمریکا نەبوایە بە خەونیش حوکمڕانی ئیستای بەغدا نەدەگەیشتنە دەسەڵات.

رێبەر ئەحمەد جەختیشی کردەوە  
ئەم ناوچەیە لە دەرەوەی ئیرادەی خەڵکی ناوچەکە دابەشکراوە و روونیشی کردەوە عێراق و سوریا لە مەترسی گەورەدان و تا ئێستاش رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باجی سایکس بیکۆ دەدات. 




AM:11:18:19/11/2025