لە سێیەمین ڕێوڕەسمی کۆڕبەندی شەشەمین مێپس٢٠٢٥ بۆ ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک،
ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی خۆسەر، تیشکی خستە سەر گرنگی پرسی ئاشتی لە
ناوچەکەدا و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم پرسە بۆ کورد، یەکەم جار پێویستی بە
"عەقڵیەتێک" هەیە کە بتوانێت عەقڵ لەجیاتی چەک بەکار بهێنێت. جەختی
لەسەر ئەوەش کردەوە، ئەم پرسە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی سووریا، زۆر
تایبەتە.
ئیلهام ئەحمەد وتیشی "ئەم عەقڵیەتە لەناوخۆدا پرسێکی نەتەوەییە و
چەندان ساڵە چارەسەر نەبووە، هێشتا گەلی کورد بێ مافە، لە سووریا هەم مافی سیاسی و
هەم مافی نەتەوەیش خراوەتە ژێر پێ، لە سووریا یەک زمان و یەک ڕەنگ ناتوانێت
حکومڕانی بکات."
ئاماژەی بەوەدا، ئەم دۆخە لە سەردەمی ڕژێمیشدا هەروابوو، و تا ئێستاش
لە بواری سیاسیدا بۆ هەموو خەڵکی سووریا بەبێ مافە و مافی ژیانی سیاسی و ڕۆژانەی
وەک نەتەوە دابین نەکراوە.
سەبارەت بە پرسی ئافرەتان، ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند" "پرسی ئافرەت یەکێکە لە پرسە گرنگەکانی
ئاشتی کە تا ئێستا چارەسەر نەبووە."
بەرپرسی پەیوەندییەکانی خۆسەر ڕاشیگەیاند "ئەگەر ئەمڕۆ لە
سووریادا ئاشتییەک نییە و نەهاتووەتە دی، ئەوانە پرسێکی سەرەکی و گرنگی
سیستەمن."
" سیستەمێکی تەواوی مەرکەزی، سیستەمێکی لایەنێکی دەسەڵاتدار، یەک
زمان و یەک ڕەنگ، لەوەتەی هاتووەتە ڕێکخستن، لەناو هەموو کۆمەڵگا و لایەنەکان
دەچەوسێنرێنەوە و مافەکانیان پشتگوێ دەخرێن. هۆکاری ئەم ناکۆکییەش شەڕ و جەنگە"(
ئیلهام ئەحمەد وای وت).
بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە، ئیلهام ئەحمەد وتی"پێویستە بە بیر و
هۆش ڕێگری لێبکرێت، ئەو عەقڵیەتەش مافی تەواوی لایەنەکانی سووریا قبووڵ بکات لەسەر
ئەو بنەمایە دەبێت دەستوورێکی بنچینەی دابنێت."