" ئەگەر ئەلیکترۆنی نۆرەنەگرن دەبێت نزیکەی ٢٠٠ هەزار دینار بدەن بۆ مامەڵەی پاسپۆرت"

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە و دەل و دەڵێت" ئەگەر بە شێوازی ئەلیکترۆنی نۆرەنەگرن ئەوا دەبێت نزیکەی ٢٠٠ هەزار دینار بدەن بۆ مامەڵەی پاسپۆرتەکانتان".

رۆژی چوارشەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" بۆ سەرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنیت (حجز الكترونی ) سكانی دەبێت سکانی (QR) ی دیاریکراو بکەن ئەگەرنا نۆرەگرتن نامێنێت".

بەڕیوەبەرایەتییەکە ئاشکراشی کرد کە"  ئەگەر بەشێوازی دروس نۆرە بگیرێت، تێچوی پاسپۆرتەکە تەنها ٩١ هەزار دینارە، بەڵام بەبێ نۆرەگرتنی دایریکراو، تێچوەکەی زیاتر دەکات و دەبێت ١٠٠ هەزار دینار ڕسومات بدرێت، ئەو کات نرخەکە دەبێتە ١٠٩١ هەزار دینار".

 پاسپۆرتی سلێمانی بە هاوڵاتییانی دەڵێت" بەگوێرەی کاتی دیاریکراو و بەو نامە ئەلیکترۆنییەی بەپێی ئەو کاتەی دانراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن، تا لە کاتی خۆیدا مامەڵەکانیان ڕایی بکرێت. بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە تەنها کار بە کارتی نیشتیمانیی دەکرێت و پێناسی باری شارستانیی و ڕەگەزنامەی عێراقیی ناخوات".




PM:01:06:19/11/2025