بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی: مووچەی کەس ڕاناگیرێت، ئەو فشارێکە لە لایەن هەولێرەوە

‌خانەنشینان لە کاتی وەرگرتنی مووچە
بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی سلێمانی،  لە وەڵامی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایدا دەڵێت "مووچەی کەس ڕاناگیرێت، لەبەر نەبوونی هەژماری من، ئەوە فشارێکە لە لایەن هەولێرەوە بەکاردەهێندرێت".

چوار شەممە، ١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خانەنشینانی ئاگادارکردەوە، کە ئەو خانەنشینانەی هەژماری منیان نییە، مووچەکانیان ڕادەگیرێت،  بە پێی هەواڵیكی کەناڵ هەشت، سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشێنی سلێمانی پێی ڕاگەیاندوون " مووچەی هیچ خانەنشینێک بۆ مانگی ئەیلول و مانگەکانی دیکە بە هۆی نەبوونی هەژماری منەوە ڕاناگیرێت".

هەر بە پێی زانیارییەکانی ئەو میدیایە"ئەو  خانەنشینانەی لە ڕێگای هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن ژمارەیان لە ٥٠ بۆ ٦٠ کەس تێپەڕ ناکات، کە لە هەولێرەوە تەمویلی مووچەکانیان بۆ دەکرێت نەک لە سلێمانی و بەوهۆیەوە گرفتیان بۆ دروست بوە".




PM:10:06:19/11/2025