سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شاندێكی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی نزار ئامێدی كۆبونه‌وه و باسیان له كاری هاوبه‌ش و هەماهەنگی نێوانیان کرد.
نوسینگه‌ی محەمەد شیاع سودانی پێنجشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بڵاویكرده‌وه'' پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی نیشتمانپی کوردستان كردوه و بە سەرۆکایەتی نزار ئامێدی، وەزیری پێشوی ژینگەی عێراق، لە میانی دیدارەکەدا پیرۆزبایی ئاڵوگۆڕ کرا بە بۆنەی سه‌ركه‌وتنی هەڵبژاردنی پەرلەمان.''
هەروەها، دوایین پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ کران و هەماهەنگی بۆ پاراستنی سەقامگیری و بەرزڕاگرتنی دەستور وەک ئاماژەیەکی بنەڕەتی بۆ پاراستنی دامودەزگاکانی دەوڵەت و دەستەبەرکردنی مافەکانی هاوڵاتیان.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه شاندی یه‌كێتی له به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق كۆبونه‌وه ئه‌نجامده‌دات و له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و چۆنێتی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق گفتوگۆ ده‌كات.
ئەمە لە کاتێکدایە، سودانی سەڕەڕای ئەوەی لە کوتلەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەشداریکردوە و لیستەکەی یەکەمی سەر ئاستی عێراق بووە بەڵام دەنگۆیەکی زۆر هەیە کە بەشێکی لایەنە شیعەکان دووبارە بوونەوەی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتدەکەنەوە.