پۆلیسی پاراستنی سنووری سوید دەڵێت'' لە ماوەی ساڵێکدا ١١ هەزار کەسیان دیپۆرتکردوونەتەوە و بەشێکی زۆریان هاوڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانن.''
پۆلیسی پاراستنی سنووری سوید بە میدیاکانی ڕاگەیاند'' لە دەستپێکی ٢٠٢٤ەوە تاوەکو ئێستا، بە کۆی گشتی ١١ هەزار و ٦٦٠ کەسیان دیپۆرتکردوونەتەوە.''
ئاماژەبەوەشکراوە، پێنج هەزار و ٤٦٣ کەسیان لەم ساڵدا بووە و بەشێکی زۆریان کە نزیکەی ٨ هەزار کەس دەگات بە خواستی خۆیان دیپۆرتکراونەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی سوید، پار ٣٩٩ هاووڵاتیی عێراقی و ئەمساڵیش ٣٤٣ عێراقییان دیپۆرتکردوونەتەوە، هەروەها، لەو هاووڵاتییە عێراقییانەی لەم دوو ساڵەدا دیپۆرتکراونەتەوە ٣١٧ یان بە خواستی خۆیان رۆشتوون و ئەوانەی دیکەش بە زۆر بووە.
سوید یەکێکە لەو وڵاتانەی سیاسەتێکی تووند بەرامبەر کۆچبەران پەیڕەو دەکات و هەوڵی دیپۆرتکردنەوەی زۆرترینیان دەدات