حكومه‌ت دوو ڕۆژ پشووی فه‌رمیی ڕاگه‌یاند

حكومەتی هەرێمی كوردستان به‌ فەرمی بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح، رۆژی 25ـی12ـی2014، لە سەرجەم دامودەزگه‌كانی هەرێمی كوردستان كرده‌ پشوو.

سەفین دزەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەری حکومەتی راگەیاندووە رۆژی 25ـی12ـی2014 پشووی فەرمی دەبێت و بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی برایانی كریستیان لە كوردستان و عیراق و هەموو جیهان دەكەین، هیوای ساڵێكی پڕ لە ئارامی و ئاشتی و سەقامگیری بۆ هەموو لایەك دەخوازین.

دزەی وتیشی: "هەروەها ڕاشیدەگەیەنین كە رۆژی 1ـی1ـی2015 لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم بەبۆنەی سەری ساڵی تازەوە دەبێتە پشووی فەرمی”.

زیاتر وتی: "لەبارەی ئەو دامودەزگا و فەرمانگانەی سەر بە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵان، ئەوا خۆیان بەپێی بەرنامی خۆیان پشووەكانیان رێكدەخەن و هەر بەم پێیەشەوە جێبەجێ دەكرێت”.




PM:02:30:21/12/2014