کەشناسێك: مانگێکی پڕ باران بەڕێوەیە و کۆتایی بە وشکە ساڵی دێت

شارەزایەکی کەشانسی کورد پیشبینی دەکات کە مانگی ١٢ مانگێکی پڕ باران دەبێت بۆ ناوچەکە و هەرێمی کوردستان و کۆتایی بە وشکەساڵێ دێت.


ئاراس جەبار سارەزای کەشناسی کورد رۆژی پێنجشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بڵاویکردەوە" بارانێکی زۆر چاوەروان دەکرێت لەمانگی ١٢ وەک لە نەخشەی خوارەوەدا رێژەکان خراوەتەڕوو مانگێکی باراناوی ئەبێت بۆ تەواوی وڵاتانی ناوچەکە ".

ئاشکراشی دەکات کە " پێشبینی دەکرێت مانگی داهاتوو ١٢ باروودۆخی وشکی کەش و هەوا لەسەرجەم وڵاتانی ناوچەکە کۆتایی پێبێت و لەو مانگەدا ئاستی بارانبارین بگەرێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی یان زیاتر لە تێکرایەکان کە ئەمەش دڵخۆشکەرە و پێشبینی هاتنی چەند شەپۆلێکی زۆر باشی بارانبارین ئەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کە زۆربەیان لە نزمەپاڵەپەستۆ کەمەرەییەکانەوە چالاک ئەبن و لەرێگای دەریای سوورەوە دەگاتە سەر ناوچەکانمان و لەگەڵ بوونی شەپۆلەکانی دەریای ناوەراستیش بەرێژەیەکی مامناوەند کە ئەمەش ئەبێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی فراوان و بەهێزی بارانبارین بۆ سەر ناوچەکانمان".️




PM:04:10:20/11/2025