هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دەڵێن "شوێنی هەشت مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆرستان دۆزرایەوە و سەرجەمیان لە ناوبران و دەست بەسەر ژمارەیەک بەڵگەنامە و کەلوپەلی پەیوەندیکردندا گیرا و شوێنی مانەوەیان خاپورکرا".
پێنج شەممە، ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکیان لە بارەی ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لەگەڵ لیوای ٨٧ـی مغاویری سەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدینی سوپای عێراق، دژی داعش بڵاوکردەوە کە لە بەیانی ئەمڕۆدا ئەنجامیان داوە و ڕایانگەیاند "ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانمان بۆ چەمی ڕۆخانە لە سنوری شارۆچکەی داقوقی باشووری پارێزگای كەركووك ئەنجامدا، لە بەرەبەیانێكی زووەوە كێوماڵی پانتاییەكی بەرفراوانی چەمی ڕۆخانە و دەورووبەریمان كرد و شوێنی هەشت مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستان دۆزرایەوە و سەرجەمیان لە ناوبران".
"هاوکات ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكەش وەك ئەوەی پێشتر پلانی بۆ دانرابوو، وەك خۆی بەدەست هات" هێزەکانی کۆماندۆ وا دەڵین.
حکومەتی عێراق لە کانونی یەکەمی ٢٠١٧، بە تەواوی تێکشکانی داعشی لە عێراق ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستاش بە شێوەی شانەی نووستوو جارجار هێرش لەو ناوچانەی هێرشیان کردە سەری و داگیریانکرد ماون، ئۆپراسیۆنەکان بەردەوامن بۆ کۆتایی هێنانی یەکجاری پێیان.