مەهدی محەمەد، ناوی ئەو گەنجە ٢٥ ساڵەیە، کە دانیشتوی کەلاری کۆنە، ماوەی چوار ڕۆژە دیارنەماوە، تا ئێستاش هیچ سەرەداوێک دەست هێزە ئەمنیەکان نەکەوتوە بۆ دۆزینەوەی.
مەهدی خالید، کۆتا ساڵی خوێندنیەتی لە بەشی فیزیای زانکۆی گەرمیان کوڕی گەورەی خێزانەکەیەتی، محەمەد خالیدی باوکی، لە بارەی دیارنەمانی کوڕەکەیەوە بە کەناڵی ڕوداوی ڕاگەیاندوە " نزیک کاتژمێر ٤:٣٥ خولەک، دەچێتە چایخانەیەک لە بازاڕ، بە ماتۆڕەکەیەوە دەردەچێت و تەلەفونی بۆ دێت، دەڕوات و لەو دیو پردەکەی ساڵح ئاغاوە کە بازگەیەکی لەبەردەمە و
جادەیەکی لێ جیادەبێتەوە بۆ کانی ماسی و ئەو ناوە، ئیتر لەوێ دیار نامێنێت".
بە پێی زانیارییەکان لە ئێستادا هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیەدا دەستیان کردوە بە گەڕان و ئەوان پێیان وایە، کە ئەو گەنجە کەسانێکی بەدواوە بووە و دواتر دیارنییە چی بەسەر هاتوە.