سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات ڕێکارەکانی پێدانی زەوی تەواوکراون و چاوەڕوانی فەرمانگەکانی دیکە دەکەن، بۆ ئەوەی زەوییەکان بکرێن بە ناوی فەرمانبەرانەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند "بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی بەڕێوەچوونی مامەڵەی ئەو زەوییانەی لە ئەمساڵدا بە دابەشکردنی هەوایی بەشێوەی تیروپشک بۆ فەرمانبەران ئەنجامدرا کراوە و ڕێکارەکان تەواوکراون و نێردراون بۆ فەرمانگەی پەیوەندیدار بۆ گۆڕینی زەوییە کشتوکاڵیەکان و دەستلێهەڵگرتنیان بۆ زەوی نیشتەجێبوون و تۆمارکردنی خانوبەرە".
"قۆناغی دیکەی دابەشکردنی زەوی پێویستی بە ستاف و تیمی زیاتر و بودجە هەیە، بە تایبەت لە ئەم ساڵدا، کە ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەر خانەنشین بوون وە ئەو میلاکانەی کە پێویستن بۆ پرۆسەی دابەشکردن و جیاکردنەوە زۆر کەمن"، شارەوانی سلێمانی وا دەڵێت.
تا ئێستا لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە دوو قۆناغ نزیکەی ٢٠ هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا دابەشكراوە.