ئاسایشی سلێمانی بکوژی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی عەلوەی سلێمانی دەستگیردەکات

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی عەلوەی سلێمانی ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەراییەتیەکە بڵاویکردەوە'' شەوی ٢٠ی تشرینی دووەم، دوای دروستبوونی کێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێری بارهەڵگر لە ڕێگای نێوان کەلار - سلێمانی و بەگەیشتنیان بەعەلوەی سلێمانی، دووبارە گرژی دەکەوێتە نێوانیان، یەکێک لەشۆفێرەکان بە(دەرنەفیز) هێرش دەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری و بەسەختی برینداری دەکات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.'' 

ئاماژە بەوەشكراوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ لەسەر ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی دەستپێکرد، تۆمەتباری ڕووداوەکە خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەرتی ئاسایشی سلێمانی کرد.

هەروەها، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.




PM:05:43:21/11/2025