هەسەدە و دیمەشق لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان ڕێککەوتن

 سوپای سووریا و هێزەکانی هەسەدە ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان لە گوندەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ڕەقە.

ئاژانسی ئەڵمانیا لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە سوپای سووریا بڵاویکردەوە" دوای چەند ڕووبەڕوبوونەوە و پێکدادانێک لەنێوانیاندا، سوپای سووریا و هێزەکانی هەسەدە ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان لە گوندەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ڕەقە."

هەروەک ئاماژەی بەوەشكردووە: ڕێککەوتنەکە ڕاگرتنی بۆردومان و بە ئامانجگرتنی یەکتر دەگرێتەوە، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئاگربەستەکەی تیادا ئەنجامدراوە داوا لە سوپای سووریا کراوە کە لەو پێگانە بکشێتەوە کە دەستی بەسەردا گرتووە، بەڵام داواکارییەکە رەتکراوەتەوە.



AM:10:11:22/11/2025