نوری مالیکی گەیشتە هەولێر

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا گەیشتە هەولێر و لەسەر چەندین پرسی گرنگ لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە.
 
رۆژی شەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ هیشام روکابی، راوێژکاری نووری مالیکی بە لە لێدوانیکیدا لەگەڵ میدیای پارتی رایگەیاند "نووری مالیکی،سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە."
 
راوێژکارەکەی مالیکی وتیشی "ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق."
 
بە وتەی روکابی، گفتوگۆ لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکانی کۆمار، پەرلەمان و حکومەت تەوەری کۆبوونەوەکە دەبێت.

مالیکی 
 تەنها خاوەنی ١٠ کورسییە، بەڵام لە نێو شیعەکاندا وەک دۆستێکی ستراتیژی ئێران ناسراوە.
  
- لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٠یەو یەکێکە لە کەسایەتییە کایگەرییەکانی نێو ماڵی شیعە.

- سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو بۆ دوو خولی لەسەریەک (لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٤).

- بۆ ماوەیەکیش پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری عێراقی هەبووە.

- ئەمینداری گشتیی "حیزبی دەعوەی ئیسلامی"ـیە.

- سەرۆکی هاوپەیمانی "ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا" کە لە قۆناغە جیاجیاکاندا خاوەنی کورسییەکی زۆرە بووە لە پەرلەمانی عێراق و بەشێکە لە "چوارچێوەی هەماهەنگی".  و ئێستا دەوڵەتی یاسا خاوەنی ٣٠ کورسیە.

- لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا حوکمی لە سێدارەدان بەسەر سەدام حوسێندا جێبەجێ کرا.

- لە ساڵی ٢٠١١ ڕێککەوتنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق واژۆ کرد.

- یەکێک لە گەورەترین ڕەخنەکان کە ئاراستەی دەکرێت، کەوتنی پارێزگاکانی موسڵ و سەڵاحەدین و ئەنبار بوو بە دەستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤، کە ئەو کاتە سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بوو.

-لە ماوەی حوکمڕانییەکەیدا، پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا گرژی زۆری بەخۆیەوە بینی. نوری مالکی بەوە ناسراوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ فەرمانی کرد بە بڕینی بەشە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی دارایی قوڵ لە هەرێم.

- زۆرجار لەلایەن نەیارەکانیەوە (بە تایبەت سوننەکان و کورد) بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە پەیڕەوی سیاسەتێکی تایفەگەری کردووە و دەسەڵاتی لە دەستی خۆیدا قۆرخ کردووە، بەڵام لایەنگرانی بە پیاوێکی بەهێز و پارێزەری دەسەڵاتی شیعە و یەکپارچەیی عێراق وەسفی دەکەن.






AM:11:27:22/11/2025