سۆمۆ: مانگی تشرینی یەکەم پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان بارکراوە

کۆمپانیای سۆمۆ بڵاویکردەوە کە ئاماری بارکردنی نەوتی هەناردەکراو لە مانگی تشرینی یەکەمدا ١١٠ ملیۆن و٦٥٠ هەزار  و٩٧٠ بەرمیل نەوت بوە لە ڕێگای هەردوو بەندەری بەسڕە و جەیهان، لەو ژمارەیە پێنج ملیۆن بەرمیلی هی هەرێمی کوردستان بوە.

کۆمپانیای بە بازاڕ کردنی نەوتی عێراق(سۆمۆ)، ئاماری بارکردنی نەوتی هەناردەکراوی مانگی تشرینی یەکەمی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە، ڕۆژانە ٣.٦ ملیۆن بەرمیل نەوت بارکراوە، و بە درێژای مانگەکە ١١٠ ملیۆن و  ٦٥٠ هەزار و ٩٧٠ بەرمیل بوە، لەو ژمارەیە ٦٦ ملیۆن و ٧٨ هەزار و ١٩٢ بەرمیلی نەوتی سووک بوە و ٣٨ ملیۆن و ٧٣٧ هەزار و ٩١٤ بەرمیلی نەوتی قورس بوە، کە هەردووکی لەبەندەری بەسڕەوە هەناردەکراون.

هەرچی سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە لەو مانگەدا، بۆ هەر ڕۆژێک ١٨٨.٢ هەزار بەرمیل، و بە کۆی گشتی لە مانگەکەدا بڕەکەی ٥ ملیۆن و ٨٣٤ هەزار و ٨٦٤ بووە.

ئەم ئامارە بۆ ئەو نەوتەیە کە لە دوای عەمبارکردنی نەوتەکەوە، لە لایەن کەشتیەکانەوە باردەکرێت و دەگوازرێتەوە، لە کۆتای ئاداری ٢٠٢٣ وە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرابوو، لە  ٢٧ ئەیلولی ٢٩٢٥، هەناردەکردنەوە لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە دەستی پێکردەوە.




PM:03:09:22/11/2025