بەڕێوبەری سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان دەڵێت " نرخی ماسی هەرزان بوە و بوە بە پینج هەزار".
شەممە، ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، بێستوون بەکر، بەڕێوبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد کە بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆوە نرخی ماسی دابەزیوە و ڕایگەیاند "پێشتر کیلۆیەک ماسی بە زیاتر لە حەوت هەزار دینار بوەو، ئێستا نرخەکەی دوو هەزار دابەزیوە، لە ئێستادا کە بەرهەم هەیە بەشێکی هەناردەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت."
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە ٤٠ هەزار تەن ماسی بەرهەمی ناوخۆ هەیە کە لە ٦٥٪ بەرهەمی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە.