سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە بانگهێشتی سەرجەم لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات بۆ کۆبونەوەو دەڵێت'' پێویستە هەموو لایەنەكان بەشداری كۆبونەوەكان بن.''
خەمیس خەنجەر، یەکشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاویکردەوە'' لەپێناو گرنگی یەکڕیزی و هەوڵدانی هەمووان بۆ هەڵوێستێکی گشتگیر، بانگهێشتی هەموو برایان و سەرکردەی هاوپەیمانی و حزبە براوەکان دەکەین، سبەی لەپێناو تاوتوێکردنی شایستەکانی قۆناغی داهاتوو کۆببینەوە".
سەرۆکی هاوپەیمانیی سیاد لە پەیامەکەیدا وتیشی" سوننەکان داوای دەوڵەتێکی دادپەروەرانە و باشترکردنی ژیانیان دەکەن".
ئەمە لەكاتێكدایە، سێشەممە ١١ی ١١ی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراو لەئێستاشدا كۆبونەوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی وڵاتەكە دەستیپێكردوە.