بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ رۆژی یەک شەممە و دوو شەممە بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوە دەکات کە ئاسمان کەمێک دەگۆڕدرێت بۆ هەور و پلەکانی گەرما ئاسایی دەبن، بەڵام کەشناسی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە دوو شەممە و سێ شەممە نمە باران لە هەرێم و ناوەڕاست دەبارێت.
ئەمڕۆ یەک شەممە کەشوهەوا بەمشێوەیە دەبێت:
کەشوهەوا ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەی دووشەممە کەشوهەوا، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما، کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٤پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢١پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٢٥ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٠ پلەی سیلیزی