فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، مەزڵوم عەبدی رایگەیاند" ئەو سەردانە بۆ باشەر بە گرنگ دەزانین، ئێمە وەک سەرەتای پرۆسەیەکی نوێ دەیبینین".
مەزڵوم عەبدی لە چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا، لهبارهی بهشداریكردنی له دیداری مێپس له شاری دهۆك، ڕایگهیاندووە "ماوەیەک لەمەوبەر داوامان لێکرا بەشداری ئەو كۆڕبهنده بكهن، ئەو سەردانە بە گرنگ دەزانین".
لەبارەی ئەو پەیوەندییە نوێیەوە لەگەڵ باشوری عەبدی درێژەی پێداوەو دەشڵێت " ئێمە وەک سەرەتای پرۆسەیەکی نوێ دەیبینین، بەشداریکردن لە کۆڕێکی لەو شێوەیە لە دهۆک لەم ماوەیەدا بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕادەبەدەر گرنگە، لەمەودوا سەرەتایەکی نوێ دەبێت لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ باشوری كوردستان، هەروەها پەیوەندییە نوێیەکان گەشە دەکەن، بە گەرمی پێشوازیمان لێکرا، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ براکانمان لە باشور تەواو سروشتیییە".
"ئەوە یەکەمجار نییە لەگەڵ بهرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبینەوە، درێژەی سەردانەکانی پێشو بو، باسمان لە زۆر پێشهاتەکانی ئێستا کرد، بابەتی هاوبەش هەبون کە جێگەی نیگەرانی هەردولا بو، لەسەر ئەم پرسە ڕاوێژمان کرد، بەو پێیەی بەشێک بو لە کارنامەی هاوبهشمان، هەروەها سەرنجمان خستە سەر دیالۆگەکەمان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق، بۆچونەکانمان هاوبەش کرد".( فەرماندەی گشتی هەسەدە وا دەڵێت ).
دەربارەی پشتیوانی باشورەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان، مەزڵوم عەبدی دەڵێت "پشتیوانی باشوری کوردستان بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پرسێکی گرنگە، بەشێوەیەکی گشتی ئێمە سەرنجمان خستە سەر پرسەکانی ئاشتی و دیالۆگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بابەتەکانی تایبەت بە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەمو کوردەکان. دەرئەنجامەکە ئەرێنی بو".
فەرماندەی گشتی هەسەدە لەبارەی دهروازهی سێمێلكاشەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەوان بەردەوام باسی ئەم بابەتانە دەکەن، بەهێزکردنی پەیوەندییەکان، باشوری کوردستان پێویستە ڕۆڵێکی بەرچاو لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابوری و وەبەرهێنانی سوریادا بگێڕێت و دەڵێت" چونکە ئێمە دراوسێین، هەروەها براین، جەختمان لەوە کردەوە کە ئەوان نەک تەنها لە باشوری کوردستان، بەڵکو بۆ کوردانی باکور و ڕەوەندیش ڕۆڵێکی بەهێز بگێڕن، بەتایبەتی لە بنیاتنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا".
"جێگای دڵخۆشییە کە هەمو کورد و ڕێکخراوە سیاسییە کوردییەکان ئەو پرۆسەی ئاشتییە لە باوەش دەگرن کە ڕێبەر ئاپۆ پێشی خستوە، ئێمە لە کۆنفرانسەکەدا باسمانكرد و هەموان هەروایان وت، هیوادارین ئەم کارە بتوانێت زەمینە بۆ یەکڕیزی نێوان هەمو لایهنهكانی کوردستان خۆش بکات، ئەم بابەتە لە هەمو کۆبونەوەکانماندا هاتە ئاراوە، ئێمە لە هەمو لایەنەکانەوە ڕێبازێکی ئەرێنیمان بەدیکرد، نوێنەرانی ئەنجوومەنی کوردی سوریاش ئامادە بون، دەرفەتێکمان بۆ ڕەخسا تا چۆن بتوانین یەکڕیزی لە ڕۆژاڤا پتەوتر بکەین". ( مەزڵوم عەبدی وای وتووە).
لهبارهی كۆبونهوهی شاندی دیمهشق لهگهڵ بهرپرسانی باڵای ئهمریكا دەڵێت "وردەکاری دیداری نێوان ئەحمەد شەرع و کۆشکی سپی لەلایەن تۆماس باراکەوە پێمان گەیشت، ئەوەندەی دەتوانین بزانین، شتێکی ئەرێنی بو، پرسی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نێویاندا ههسهده لەگەڵ ترەمپ تاوتوێ کرا، ترامپ پرسیاری کردوە و وەڵامی وەرگرتوە. شتێکی ئەرێنی بو، ئەوان دڵنیایی دەدەنە سەرۆک ترومپ لە پابەندبونیان بە چارەسەر، ههروهها وتویانه پەیوەندییان لەگەڵ ههسهده باشهو دەیانەوێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن، بە گشتی ڕێبازێکی ئەرێنی سەریهەڵدا".
ڕونیشیكردهوه، هاوکات هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاش ئامادەبوه، هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ ئەودا کراوه، "سەرۆک ترهمپ ویستویەتی کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و بەبێ شەڕ چارەسەر بکرێن، ئەوانیش ڕازی بون، هەروەها باس لەو قوربانیدانانە کرا کە هێزەکانی سوریای دیدموكرات (ههسهده) لە دژی داعش تا ئێستا داویهتی".
فهرماندهی گشتی ههسهده نیگهرانی دهردهبڕێت و دهڵێت، "کێشەی سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە شتە ئەرێنییەکان لە کۆبونەوەکاندا باس دەکرێن، بەڵام ئەو بابەتانەی باس دەکرێن بە کردەوە جێبەجێ ناکرێن، ئەوە یەکێکە لە کێشە بنەڕەتییەکانی ئێمە، پێشبینی دەکەین دوای کۆبونەوەی واشنتن هەنگاوی کردەیی بنرێت، دەبێت هەنگاوی کردەیی لە ماوەی داهاتودا بنرێت".