ئاسایشی سلێمانی: ئەو کەسەمان دەستگیرکرد، کە سێ گوولەی بە ئامۆزاکەیەوە ناوە

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردوە، کە تۆمەتباری ڕوداوی تەقەکردنەکەی دوێنێیان دەستگیرکردوە لەگەڵ سێ کەسی دیکەدا کە هاوکارییان کردوە.

یەک شەممە، ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەسبەجێ لەسەر ڕوداوەکە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباری تەقەکەری ڕوداوەکە و سێ هاوکاری دەستگیرکران و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئاسایشی سلێمانی ڕوداوەکە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە بوە لە نێوان دوو ئامۆزاکەدا، و ساتی تەقەکردنەکە لە ڕێگای کامێرای چاودێریەوە تۆمارکراوە و لە لاپەڕەی ئاسایش لە فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە.

٢١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، لە ناوبازاڕی سلێمانی، دەستڕێژی گولە لە هاوڵاتیەک کرا و بە سێ فیشەک بریندارە.




PM:03:53:23/11/2025