لە قەزای دەربەندیخان کرێکارێک کە باوکی پێنج منداڵە لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا
دوو شەممە، ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، کرێکارێک بە ناوی بارام ئەحمەدی تەمەن ٥٨ ساڵ لەسەر کارەکەی گیانی لە دەستدا، لە بارەی ڕوداوەکەوە قایمقامی دەربەندیخان، سلێمان محەمەد بە میدیاکانی وتوە " ئەم بەیانیە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی دەربەندیخان، لەکاتی کارکردن ھاوڵاتیەک دۆخی تەندروستی تێکچووە و گیانی لەدەستداوە، ئەو کەسە ھەموو تەمەنی بە کرێکاری بەسەربردوە، پێشتریش نەخۆشی دڵی ھەبووە و قەستەرە و باڵۆنی کردووە".
بە پێی ئاماری سەندیکای کرێکارانی بیناسازی تا مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لانی کەم ٥٤ کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەستداوە.