سبەی لە چەند پارێزگایەک کرایە پشوو

سبەی لە پارێزگاکانی کەرکوک و بەغداد و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق بە بۆنەی ساڵڕۆژی مردنی فاتیمەی زەهراوە کرایە پشوو.

دوو شەممە، ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، لە پارێزگای کەرکوک بڕیاردرا سەرجەم دامودەزگاکان جگە لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بکرێتە پشووی فەرمی، وە زانکۆ و پەیمانگاکان سەرپشکن لەوەی پشوو ڕابگەیەنن یاخود نا، پشوەکە قوتابخانە و باخچەی ساوایانیش دەگرێتەوە.

جگە لە پارێزگای کەرکوک، پارێزگاکانی بەغداد، کەربەلا، واست، بابل، میسان، زیقار، پشووی فەرمیان ڕاگەیاندوە.

فاتیمەی زەهرا، کچی پەیامبەری ئیسلام محەمەدە (د.خ) و خەدیجەی کچی خوەییلدە، و
لە باوەڕی ئیسلام مەزهەبی شیعەدا بە یەکێک لە پێنج کەسەکەی ژێر کەسا دادەنرێت و وەک کەسایەتی پاک و نمونەی بۆ ژنان و پارێزراو دادەنرێت، هاوسەر عەلی کوڕی ئەبوتالیبە و دایکی حەسەن و حسێن بوە، بە هۆی پێگەیەوە لە ناو شیعەکاندا ساڵانە لە ڕۆژی کۆچیدوایدا "شەهیدبوونی" دەکرێتە پشوو و مەراسیمی تایبەتی بۆ ئەنجام دەدرێت.





PM:03:56:24/11/2025